قەل و بەچکە قەلەکەیە.
پێشوان لەسەر چیرۆکی ئەم پەندە دەڵێن: جارێک قەلێک ئامۆژگاریی بەچکەکانی دەکات و دەڵێت: ئەگەر کەسێک بەرەوڕووتان هات و دانەوییەوە بۆ سەرزەوی، دڵنیابن کە بەردتان بۆ هەڵدەگرێت، زوو هەڵفڕن و جێگەکەتان چۆڵکەن، یەکێک لە بەچکەکانی دەڵێت، ئەی ئەگەر بەردەکە لە گیرفانیابوو چی! مەبەست لەوەیە زیرەکی بە گەورە و بچووکی نییە. [1]