وەک چۆن لە خۆشویستنت یەقینم
هەر ئاواش لە ڕۆیشتنت یەقین
دەزانم ڕۆژێ دێ
چەند لەگەڵت پێکەنیوم
ملیۆنان جار زیاتر بۆت ئەگریم
دەزانم خۆشبەختی ئەمڕۆم
کارەساتی بەیانیمە
بەڵام هێشتاش هەر ئامادەم
لەسەر تیغی شمشێر و
پشکۆی عەشقت سەما بکەم
ناوی نووسەر: #ساکار نەجم# [1]