ناوی نووسەر: قەبزی لە ماوەی دووگیانی
ناوی نووسەر: د. #کەژان کاوە تەها#
یەکێکە لە کێشە باوەکان کە بەنزیکەیی نیوەی خانمانی دووگیان تووشی ئەبن ، ئەمەش بەهۆی بەرزبوونەوەی هۆرمۆنی پرۆجیسترۆن کە وادەکات ماسوولکەکانی ڕیخۆڵە خاوببنەوە و هێواشتر خواردن بجوڵێت لەناویاندا .
=KTML_Bold=چۆن خۆمان بپارێزین لەتووشبوون یان چارەسەرکردنی؟=KTML_End=
- ڕۆژانە بڕێکی باش سەوزە و میوە بخۆ ، بەگشتی ئەو خۆراکانەی ماددەی ڕیشاڵیان زۆرە یارمەتیدەرێکی باشن بۆ دوور بوون لە قەبزی.
- ڕۆژانە بڕێکی باش (10 بۆ 12 کوپ) ئاو و شلەمەنی بخۆرەوە.
- وەرزشکردن و بەپێ ڕۆشتن یاخود مەلەکردن سوودێکی زۆری هەیە.
- هەندێک جۆری تەواوکەری خۆراکی کە ماددەی ئاسنی تیادا بێت دەبێتە هۆی قەبزی ، بۆیە باشتر وایە لە ڕێگای خواردنەوە بڕی پێویستی ماددەی ئاسن وەربگریت ، بەڵام بەبێ ڕاوێژکردن بە پزیشکەکەت واز لە بەکارهێنانی مەهێنە. [1]