قاچی پێچراوە بە ڕیخۆڵەی خۆیەوە.
لە کوردەواردا دەوترێت: قاچی لە ڕیخۆڵەی خۆی ئاڵاوە، واتە: کەسێک لەناو بنەماڵە و بەرەبابی خۆیدا تووشی کێشە هاتبێت، سزای ئەندامانی خێزانەکەی بدات، خۆشی بگرێتەوە و تووشی زیان ببێت. واتە: هەرچی بکات بۆی چارەسەر نەکرێت، بە کەسێک دەوترێت کە تووشی کێشەیەکی خۆیی بووبێت. [1]