کاتێ حەوا لە پەراسووی ئادەم ئەخولقا
من بیرم لە تۆ ئەکردەوە
کاتێ سولەیمان
زمانی ئاژەڵانی ئەخوێندەوە
من بیرم لە تۆ ئەکردەوە
کاتێ ناپلیۆن دنیای داگیر ئەکرد
من تۆم ئەخوێندەوە
کاتێ ڕامبۆ
گیای ئەخوێندەوە
من بیرم لە تۆ ئەکردەوە
کاتێ هێمنگوای بە گوللەیەک
مێشکی خۆی ڕژان
من بیرم لە تۆ ئەکردەوە
کاتێ نەبی ئایشەی ئەخوێندەوە
من بیرم لە تۆ ئەکردەوە
کاتێ مەرگیش من ئەخوێنتەوە
من هێشتا هەر بیر لە تۆ ئەکەمەوە.
ناوی نووسەر: #ساکار نەجم# [1]