ئەگەر دۆستی نوح بام
دەستیم ئەگرت و
سواری کەشتیەکە ئەبوین و
پێم ئەوت:
هیچ کەسێک و
هیچ ئاژەڵێک و
هیچ زیندەوەرێک
سواری کەشتیەکەمان مەکە
بۆ خۆمان ئەرۆیشتین
دوور دوور
تا خۆمان لە ئەشق نوقم ئەبوین و
جیهان بە داستانی ئەشقی ئێمە
کۆتای ئەهات.
ناوی نووسەر: #ساکار نەجم# [1]