بە دوو باڵێ ڕەشەوە هات و وتی:
قووڵای زەریا و
مانگ و تۆ
هەر سێکتان بە یەکەوە داگیر ئەکەم
زۆری نەبرد باڵە رەشەکانیم بڕی و
لە شوێن ئەواندا
دوو باڵی سپیم ڕواند
ئیتر لەو کاتەوە
ئەو وڵاتێکی سەر بە منە
لە ئاسمانم دا و
جادەیەکی بچوکی منیشە
لە زەمینم دا
خۆ هەموو جار نابێ هەر پیاو
ئاسمان و زەمینی ژن داگیر بکا
جارێ بە چرپەوە ئاوام پێی وت.
ناوی نووسەر: #ساکار نەجم# [1]