من فراوانی و هێمنی دەریام خۆشەوێ
بەڵام لە شەپۆل و توڕەیی دەریا ئەترسم
من گەشت و وڵاتانی دنیام خۆشەوێ
بەڵام لە تاڵی و سوێری غوربەت ئەترسم
من قانوونم خۆشەوێ
بەڵام لە پۆلیسەکان ئەترسم
من خوام زۆر خۆشەوێ
بەڵام لە پاسەوانەکانی خوا ئەترسم.
ناوی نووسەر:: #ساکار نەجم# [1]