گرنگ نیە تەمەنت چەندە
گرنگ ئەوەیە بزانیت
چۆن قیمەت
بە هەموو چرکەکانی تەمەنت ئەدەیت.
گرنگ نیە چەند ئەژیت
گرنگ ئەوەیە لەو چەند ساڵەی ئەژیت
وەک فریشتە، وەک ئینسانی باڵا بژیت.
گرنگ نیە لە تەمەن و ژیانتا
کێ تۆی خۆش ئەوێ
گرنگ ئەوەیە تۆ
هەموو گەردوونت خۆش بوێ.
هۆزانەوان: #ساکار نەجم#
[1]