ناو: سەروەر
نازناو: مامۆستا سەروەر
ناوی باوک: سەعدوڵڵا
ساڵی لەدایکبوون: 1988
شوێنی لەدایکبوون: #چەمچەماڵ#
$ژیاننامە$
مامۆستا سەروەر سەعدوڵڵا ساڵح
پلەی زانستی: مامۆستای یاریدەدەر
بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە بواری زمانی کوردیی لە زانکۆی گەرمیان لە ساڵی 2011
بڕوانامەی ماستەر لە بواری زمانناسی بەراودکاریی (کوردیی- فارسیی) لە زانکۆی کوردستان- سنە لە وڵاتی ئێران لە ساڵی 2019
لە زۆرێک لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکانی وەک هاووڵاتی، ڕۆژنامەی ڕۆژنامە، چەتر، داهێنان، ئاژانسی ڕۆژنیوس، وەرزنامەی گوڵچن، وێب سایتی ئین ئاڕتی، وێب سایتی کەی ئین ئین، وێب سایتی زانکۆی چەرموو، بابەتی ڕۆژنامەوانیی و وتاری زانستیی بڵاوکردووتەوە
خاوەنی یەک کۆپەڕە بە ناوی (ئەحڵام مەنسوور، یاخییە ئەڵوەنییە) ، هەروەها پەرتووکێکی تری لە بواری وەرگێڕان، ئامادەی چاپ و بڵاوکردنەوەیە.
خاوەنی توێژینەوەیەکی زانستییە لە بواری زمانناسی
ماوەی 10 ساڵ لە خولەکانی ( پێشەنگ، زانست، خولی پێشکەوتی شۆڕش) خۆبەخشانە خزمەتی کردووە و وانەی وتووەتەوە.
لە زۆرێک لە ئامادەییەکانی وەک ( پێشڕەو، کرمانج، سالمی ئێواران) وانەی وتووەتەوە
ئەم مامۆستا بەڕێزە ماوەی 10 ساڵە لە زانکۆی گەرمیان و زانکۆی چەرموو خزمەت دەکات. لە ئێستادا بڕیاردەری بەشی زمانی کوردییە لە زانکۆی چەرموو.
[1]