لەم دەریا بۆ ئەو دەریا سەفەر ئەکەم
شینایی ئاو و ئاسمان ئەڕژێنمە چاوەکانم
ئەمەوێ بەرد بە ئاو ببینم
ئەمەوێ بیابان بە دەریا ببینم
ئەمەوێ بە ئارامی
بە دەوری دنیادا بسووڕێمەوە
زۆر ناخایەنێ و ئەبینم
دنیا وێران وێران
بە دڵ و دەوری مندا ئەسووڕێتەوە.
ناوی نووسەر: #ساکار نەجم# [1]