فریشتەیەک لە ناختایە
ئەگەشێتەوە بە ڕووناکیت و
ئەشگریێ بۆ تاریکیت.
فریشتەیەک لە ناختایە
ئەیەوێ لە شوێنی
پەڕە وەریوەکانی باڵێکت
پەپوولە بڕوێنێ و
لەسەر باڵەکەیترت وشە بچنێ.
فریشتەیەک لە ناختایە
ڕووناکی بەجێماوی دایکتە لە ڕۆحت
ئەو ئەیەوێ بتپارێزێ
تۆش ڕێگە مەدە بفڕێ، جوان بیپارێزە.
ناوی نووسەر: #ساکار نەجم# [1]