قەل ئەڵێ: بەچکەم بوو بە دوو، تێرم نەخوارد لە گوو.
لەبەر ئەوەی کۆمەڵگەی کوردەوار تا ئێستا کۆمەڵگەیەکی کشتوکاڵی و ئاژەڵدارییە، زۆری ژمارەی منداڵ لە خێزاندا بەهای خۆی ماوە، چونکە ئەو خێزانانەی کە منداڵیان زۆرە، ئیش و کارەکانیان باش دەڕوات بەڕێوە. مەبەست لەوەیە لە خێزاندا هەتا ژمارەی منداڵ زۆر بێت، دایک و باوک لە پەروەردە و بەخێوکردنیاندا زۆرتر ماندوودەبن. [1]