قەل فڕی، قشقەرە دەرپەڕی.
قەل: مەبەست لە قەلەڕەشە. قشقەرە: جۆرێک باڵندەیە، دانەوێڵە دەخوات، قەبارەی بەقەدەر کۆترێک دەبێت، ئەوەی جیاوازە لەگەڵ قەلەڕەشدا ئەوەیە کە گۆشتی دەخورێت، بە دوو کەسی خراپەکار دەوترێت کە یەکێکیان کارێکی خراپی کرد، ئەوی تریش ئەنجامی بدات، واتە: خراپەی یەکتر دووبارە بکەنەوە. [1]