لە #هەولێر# خانەیەکی تایبەتیی بۆ ئەو منداڵانەی فڕێدەدرێن دەکرێتەوە، پارێزگاری هەولێریش وتی: ئەو منداڵانە بەهۆی ئەو هۆکارانەی ڕووبەڕووی خێزانەکانیان بووەتەوە، پێویستیان بەو شوێنە دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کۆمەڵایەتی، لە هەولێر خانەیەکی تایبەتیی بۆ ئەو منداڵانەی فڕێدەدرێن کردەوە، کە #ئومێد خۆشناو#، پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەوبارەیەوە وتی: سوپاسی ئەوکەسانە دەکەین کە بوونەتە هۆی سەرخستنی ئەو پڕۆژەیە، کە دەکەوێتە خزمەتی ئەو منداڵە خۆشەویست و ئازیزانەی ئێمە.
وتیشی: ئەو منداڵانە بەهۆی ئەو هۆکارانەی ڕووبەڕووی خێزانەکانیان بووەتەوە، پێویستیان بەو شوێنە دەبێت، دەشڵێت: ئەوەی دڵنەوایی ئێمە و حکوومەت و کەسوکاری شەهیدەکانی ڕووداوە کارەساتبارەکەی هەولێر دەدات، پشتیووانی دانیشتووانی شارەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان و دانیشتووانی کوردانی تاراوگە بوو، هەروەها دڵنیاشین کوردانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژاوا و باکووریش بە دڵ لەگەڵمانن.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمڕۆ #25-01-2024# بەکردنەوەی ئەو خانەیە، ڕۆژی لەدایکبوونی یەکێک لە شەهیدەکانە ئەویش #ژینە پیشڕەو دزەیی#ە، کە بووە سیمبولی مەزڵومیەتی ئێمە، کە بەهۆی موشەکە منداڵکوژەکانی سوپای پاسدارانی ئێران شەهید بوو، بەو هۆیەوە مەراسیمێک ڕێکدەخرێت. [1]