ناو: محەمەد
نازناو: زاهیر سەعاتچی
ناوی باوک: زاهیر محەمەد جەلال
ساڵی لەدایکبوون: 1947
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
$ژیاننامە$
مامۆستا زاهیر محەمەد جەلال (ناسراو بە مامۆستا زاهیری سەعاتچی) کوڕی مەلا جەلالی سەعاتچی ساڵی (1947) لە دایک بووە، لە قوتابخانەی (گۆیژە) قۆناغی سەرەتایی و قۆناغی ناوەندی لە قوتابخانەی (سلێمانی) و (شۆڕش) تەواوکردووە، دواتر (خانەی مامۆستایان ) تەواوکردووە، لە ساڵی (1967) بە مامۆستا دامەزراوە، لە گوندی (حاسڵ) لەناو عەشیرەتی گەڵاڵی، بۆ ماوەی 10 ساڵ خزمەتێکی باشی خوێندکاران و خەڵکی گوندەکەی کردووە.
دواتر گەڕاوەتەوە بۆ شاری سلێمانی لە قوتابخانەی (خۆشناو) وانەی (عەرەبی و زانست)ی وتووەتەوە.
لەگەڵ پیشەی پیرۆزی مامۆستایەتی کاری سەعاتچێتی کردووە، مامۆستا زاهیر لە ساڵی (1970) ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە خاوەنی دوو کوڕە بە ناوەکانی (زانا و دانا) دواتر لە ساڵی (1983) بۆجاری دووەم هاوسەرگیری کردووە و خاوەنی چوار منداڵە بەناوەکانی (ژیلا و زیبا و نەهرۆ و بەڵێن).
مامۆستا زاهیر ئێستا 2024 نیشتەجێی شاری سلێمانییە لە گەڕەکی فەرمانبەران.
ئامادەکردنی: گێلاس کەریم سوارە. [1]