ناو: بەهار
ناوی باوک: عەبدولکەریم محەمەد
ساڵی لەدایکبوون: 1943
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
$ژیاننامە$
ماموستا بەهار عەبدولکەریم محەمەد ساڵی 1943 لە دایکبووه.
ساڵی 1965 (فنون بەیتی) تەواوکردوه.
سەرەتای دامەزراندنی لە شارۆچکەی #شەقڵاوە#ی سەر بە پارێزگای #هەولێر# بووە.
دواتر لە قوتابخانەی ئازادی لە هەولێر بووە بە مامۆستا.
پاشان بۆ ماوەی ساڵێک لە #بەغدا# مامۆستا بووە.
ساڵی 1971 گەڕاوەتەوە شاری سلێمانی و لە قوتابخانەی خانزادی سەرەتایی مامۆستا بووه.
دواتر گوازراوەتەوە بۆ قوتابخانەی 11ی ئادار و بۆ ماوەی 7 ساڵ لەوێ بەڕێوەبەر بووە.
لە قوتابخانەی پێشڕەویش ماوەی 3 ساڵ مامۆستا بووە.
لە ساڵی 1979-1980 بووە بە بەڕێوەبەر لە باخچەی چۆپی.
پاشان بووە بە بەڕێوەبەری قوتابخانەی شەکرەکە و دواتر بەڕێوەبەری قوتابخانەی ئامانج.
دواتر بووە بە مامۆستا لە قوتابخانەی هەردی بۆ ماوەی 5 ساڵ.
دوای گوازراوەتەوە بۆ قوتابخانەی ئاسوودە و لەوێ مامۆستا بووە تا خانەنشین بوونی لە ساڵی 2006. [1]