ناونیشانی بابەت: کاریگەرییەکانی دووگیانی لەسەر بینین
ناوی نووسەر: د. #کەژان کاوە تەها#
=KTML_Bold=لێڵ بوونی بینین:=KTML_End=
لێڵ بینین کێشەیەکی باوە لە ماوەی دووگیانی خانمان تووشی دەبن، بەهۆی کۆبوونەوەی بڕێکی زۆری ئاوەوە لەناو جەستە ڕوودەدات.
ئەم گۆڕانکارییە بەگشتی لە دوای منداڵبوون لە ماوەی 6 مانگ خۆی ئاسایی دەبێتەوە.
=KTML_Bold=وشکبوونەوەی چاو:=KTML_End=
گۆڕانکارییە هۆڕمۆنییەکان لە ماوەی دووگیانی وادەکەن درووستبوونی فرمێسک کەم ببێتەوە کە ئەمەش دەبێتە هۆی وشک بوونەوەی چاو و خوران یان ئازار.
بۆ ئەمەش دەتوانیت ڕاوێژ بە پزیشکەکەت بکەیت و دڵۆپەی فرمێسکی دەستکرد بەکاربهێنیت. [1]