من و تۆ
لەودیو سنووری زەمەنەوە
پیاوێک چاوەڕێمە
غەریبی دەکەم.. و
سەد حەیف
کبریائم جانتام بۆ کۆناکاتەوە
وەک کەروێشک
لەسەر سنگی نەرمت گەر بخەوم
هەزاران ئەستێرە ئیرەییم پێدەبەن
ئێرە لە ئەسمان میهرەبانترە
کە چاوەڕێت دەکەم
قەڵەمەکەم لەیاد ئەچێت
بۆیە ..
ئەو ئازارە کەس نایخوێنێتەوە
لە ئەتڵەسی نیشتماندا
من لەسەر خاڵی غەریبیم
شارێک نییە بەو ناوەوە
بۆیە نامدۆزیتەوە
من و تۆ دوو هێڵی تەریبین
نەفرەت لە ئەندازە
#سلێمانی#-2012
ناوی نووسەر: #کەژاڵ ئیسماعیل عەبدوڵڵا# [1]