دیدار
لەنێوان من و تۆدا
دوو قاوەی تاڵ و
ڕۆژنامەیەکی فەرامۆشکراو
ئەتەوێ پەنجەیەکت لە مشتمدا جێبهێڵیت ؟
بە مووگناتیسی ڕوانینت
جووڵەی لێوەکانت بگەیەنیتە زاکیرەی پەرتوو بڵاوم ؟
لە نێوان من و تۆدا
بایەکی سارد ... عاتیفە ناگەیەنێت
لە فەزای نێوانماندا
دەنگ دەشکێ و
وشەکانت ئەوەرێنە تەپڵەکی جگەرەکەوە
.... تەنها بۆنیکراسەکەت
پاییز دێنێتە وجودمەوە و
پاشماوەی ئازارلەسەرمدا جێدەهێڵێت
بە حەجمی سەرسوڕمان و
هەنگاوە بێدەنگاکانی تاریکی
ونم دەکەی لەخۆتاو
لەتوپەت بەسەر ئەسفەلتی نائومێدیدا
با ئەم دیدارە بپێچینەوە بۆ نیشتمانی داهاتوو
تا ئەو کاتەی سێبەری دڵەڕاوکێمان
لەسەر دەسماڵی ڕۆژگار
...کۆماندەکاتەوە
2011 - هۆڵندا
ناوی نووسەر: #کەژاڵ ئیسماعیل عەبدوڵڵا#. [1]