کەساڵ جانتای سەفەر کۆوەئەکات
گەڵایەک لەداری عومرم ئەوەرێت
چرکەی سەعات پەستم ئەکات
ترسی ماڵئاوایی دڵم ئەگرێت
ساڵی تازە بەمن چی گەر بێت
خۆ خونچەی خەندەیەک لێوم ناگرێت
حەسافە بۆ عومرێک هەلوەدا ئەڕوات
ئیدی بەمن چی مۆم..
دەبا هەر کڵپە بگرێت
ناوی نووسەر: #کەژاڵ ئیسماعیل عەبدوڵڵا#. [1]