دەم دەمی کڕێوەی بەفرە
یا دەمی هیجرانی تۆیە؟
یەک لەوی دی ساردترن ئەو دوو دەمە!
مەگەر دەمی پڕ ماچی تۆ
گەرمیانکاتەوە
ئەم ساردی دەست و
دڵ و
لێوی ... من و تۆیە
لە نهێنی ئەم ژیانە دەرنابا سەرم
غەرقی پرسیارە.. ماندووی وەڵامە سەرم
لە زوڵمەتی مەردووم..
لە نا عاقڵییەت کاسە سەرم
وەک پاسارییەکی بێلانە غەمبارم
لە تەنهایی و چاوەڕوانیدا .... دەورانێتی سەرم
ناوی نووسەر: #کەژاڵ ئیسماعیل عەبدوڵڵا# [1]