ژنەکەی مرد..
لەو دەمەوە بەدوای ژنێکی تردا دەگەڕێ کە هیچ شتێکی لەو نەچێ
ئەو باڵا کورت بوو، ئێستا حەزی لە ژنێکی باڵا بڵندە
ئەو چاوەکانی ڕەش بوون، ئێستا وێڵی ژنێکی چاو شینە
ئەو ڕەشتاڵە بوو هەنووکە بە دوای ژنێکی پێست سپیدا دەەگەڕێ
ژنەکەی مرد..
چاو بۆ ژنێک دەگێڕێ
قژێکی یەجگار کورت
پێڵاوێکی فلات و کاوبۆیەکی سەر چۆک دڕاو
گەردنێکی بێ ملوانکە
کتێب بە سینگی خۆیەوە بنێ و گوێ بگرێ لە مووزیک
لە ئێوارەوە نیوە ڕووت
گڵۆپ بکوژێنێتەوەو مۆمێک داگیرسێنێ
مەی بنۆشێ و نێرگەلە بکێشێت.
پیاوەکە مردوو ئەو ژنەی بۆ نەدۆزرایەوە
ژنێک؛
مەی بنۆشێت و سەما بکات
ئەمی خۆشتر بوێ لە سندووقی خشڵ و لە براکانی
ناوی نووسەر: #قوبادی جەلیزادە# [1]