کۆد
دەتوانی لە ڕێی هەڵکۆڵینی ئێسقانی بنە زەیتوونێکەوە، بگەی بە کانییەکی زۆڵاڵ
دەتوانی ناوکی ژن بکەی بە ئینجانەو عەتری تێدا بچێنی
کەی بتەوێ دەتوانی ببیت بە ئەسپێکی سپی هەنیە ڕەش و بە ژێی کەناری بحیلێنیت
ژیان تژییە لە نهێنی..
دەکرێ لەسەر گوفەکێک و لەناو جامێکی ژەنگندا قەسیدەیەکی زیندووی لۆرکا بدۆزیتەوە
ببینی چۆن مێشوولەیەک دەرپێکەی بۆ هەنگێکی هەرزە دادەکەنێ
لە گۆمێکدا بەسەر ماسییەکدا بچیت کە خەریکی گان کردنە لەگەڵ قرژاڵێکدا
ئەو سەگە زۆڵە بناسیتەوە کە زگی پشیلەیەکی پاکیزەی پڕ کردووه
ئیشی شاعیر ئاشکرا کردنی نهێنیەکانە.
ناوی نووسەر: #قوبادی جەلیزادە# [1]