خوڕە خوڕی ژن
1
یەک خودا.
یەک نیشتیمان.
یەک ژن
2.
بێ شەریکە ژن
بێ شەریکە نیشتیمان
بێ شەریکە خودا
3
بە جریوە جریوی ئەستێرە،
لەسەر تەوێڵی مانگ دەنووسم: خۆشم دەوێی خودا.
بە سپیاتی سپیدە،
لەسەر خوڕە خوڕی ئاو دەنوسم: خۆشم دەوێی نیشتمان.
بە دڵۆپ دڵۆپی شەونم،
لەسەر هەموو پەلکە گیایەک دەنووسم:
خۆشم دەوێی ئەی ژن
هۆزانەوان: #قوبادی جەلیزادە# [1]