کوڕژن
1
ماچمکە،
تا،
باڵم لێ بڕوێ و
پێی هەڵفڕمە ناو مانگ.
2
قاقا پێبکەنە
تا،
هەرچی دیواری زیندانە،
ببێ بە پەنجەرە.
3
ڕووت بەرەوە
تا،
باخە تازەکەمان؛
لەسەر لەشی تۆ دیزاین بکەین.
4
تا،
ئەو گابەردە ببێ بە کانی
بڕۆ بە چرپە پێی بڵێ؛
- خۆشم دەوێی
5
بانگم کە قوباد،
تا،
ببم بە ئەسپێکی سپی و
بۆت بێمە سەر پاشو و
بحیلێنم.
ناوی نووسەر: #قوباد جەلیزادە# [1]