دوورترین پەنجەرە
لەسەر قەدی قفڵەکان،
قەترە، قەترە بێدەنگی..
لەسەر پەردەی ژوورەکەم،
ژاوەژاو بایەکی چەنەباز..
لەسەر تابلۆی سەر دیوارەکە،
خەم خەم خەیاڵێکی سوریالی..
لەسەر سنگی سیسەمەکەم،
دوور دوور پرخەی سپێدە..
لە باوێشکی شەودا تک تک تاریکی..
لە نوری چاوەکانی منیشا،
تنۆک تنۆک باڵای تۆ ،
ئەی دوورترین پەنجەرە !
ناوی نووسەر: #ڕۆژ هەڵەبجەیی# [1]