نەبیستن، نەوتن، نابینا
(1)
نەبیستن
چەپۆک لە هەموو دیوارەکان ئەدا،
دەرگایەک نایەتە گۆ...
له و دیو دیوارەکانیشەوە،
مشتەکۆڵە جێدەمێنێ،
دەرگایەک دەست هەڵنابڕێ!
(2)
نەوتن
قەفەسەکان غەمبار بوون،
بۆ کەنەسمە و کەناری نا،
بۆ ئه و ڕۆژەی چڵی درەخت بوون..
کورسییەکان کفر هەڵدەچنن،
بۆ پاشاو دەسەڵات نا،
بۆ ئه و ڕۆژەی لقی درەخت بوون..
لێ درەخت هیچی نەوت!
(3)
نابینا
نێچیرێک بۆ ئەوەی ڕاو کرێ،
بە گیا دەڵێن : قۆڵ بکە بەقۆڵی بادا،
تا نوقم بیت لە سەمادا..
بە کێڵگە دەڵێن: بچۆرە ناو کراسی داهۆڵ،
مێروولەکان گەنمیان ماندوو کردووە ،
لە پاشەکەوتا،
باڵندەکە ڕاو کرا..بۆ ئەوەی لۆمەی،
گیاو گەنم و کێڵگە نەکرێ،
چاویلکەی ڕەش نیشتەوە لە چاویان!
ناوی نووسەر: #ڕۆژ هەڵەبجەیی# [1]