ناوی بابەت: سەرنجێکی کورت سەبارەت بە شیعر و شاعیر
ناوی نووسەر: #ڕۆژ هەڵەبجەیی#
شتێک لە شیعرا بوونی هەیە ئەویش جوانییە...هەرگیز شیعر نابێتە ئامڕاز بۆ شتەکانی دەوروبەری هەرکاتێک شیعر بووە ئامڕاز دەچێتە قاڵبی شیعارەوە..شیعار ئەوەیە وشەوڕستە ڕیز دەکا..لەگەڵ وەزن و قافییەی سواو..بەبێ ئەوەی مەعریفەیەکت بداتێ تاک ڕەهەندەو فۆرم و ناوەڕۆک زوو لە بیر دەکرێ..پیاهەڵدان بۆهەرچییەک بێت یان وەسف کردن
یان تەشهیر کردن و هەجوو یان داشۆرین هەموو ئەمانە لەدەرگای شیعار دەدەن نەک شیعر.....کاتی ئەوە هاتووە شیعر جیا بکەینەوە لە شیعار کاتی ئەوە هاتوو ناکرێ بەهەموو تێکستێک بووترێ شیعر..شیعرێک بەیەک خوێندنەوە من لێی بگەم ئەمە شیعر نییە..ئەمە پێی دەوترێ وشەو ڕستە ڕیز کردن..عەرەب بەوشەوڕستە ڕیز کردنە دەڵێت (کلمات) بە داخەوە میللەتی کورد هەموو شتەکانی تێکداوە..شیعر ئەویە هیچ زەمەنێک کاڵی نەکاتەوە هەمیشە زیندوو بێت، هەمیشە فرە ڕەهەند بێت و هەر دالێک دەیان مەدلوولی هەبێت..شیعر هەر زمان نییە..گرنگ ئەوەیە لەناو ئەو زمانەدا درێژدادڕی نەکرێ هەمیشە هەوڵی کورت بڕی بدەین . سادە وەک ئاوی کانی بەڵام قوڵی فەراهەم بکەین
شتی نوێ بڵێین نەک شتی سواو کۆن.. لێرەدا ئاماژەش بەشتێک دەدەم لەناو شاعیر بووندا کاریزما نییە شاعیر دەبێ ئەوەی لە بیر بێت تا خاکییانە ژیان ئاوەدانکا ..جوانی دەڕوێنێ..نەتەوە یەک شاعیری نییە نەتەوە کۆمەڵێک شاعیری هەن ..گەورەبوون لە شاعیر بووندا نییە ..جوانی لە شاعیر بوندا هەیە کە بەرهەمەکەی جوانییە..وەک وتراوە شیعر لەپێناوی شیعرا جوانییە. [1]
=KTML_Bold=ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژەپێکراو نووسراوە کوردیپێدیا بەهیچ شێوازێک دەستکاری نەکردووە=KTML_End=