توحفەیەک لە دژەکان
(1)
کە (با) قاچی لەجێ چوو،
درەختەکان چەنەبازی فڕێدەدەن،
سەمای گوڵی کراسەکەم دەکەوێ!
(2)
تاریکی زمانی دەچەقێ لە تەمومژ،
کە چرا چەند چرپەیەک دەخاتە گیرفانی!
(3)
کە مرۆڤ تفەنگی کردە پاسەوانی،
جەنگەڵ دەبێتە ئیمپراتۆری!
(4)
قفڵ و قەفەس و قامچی،
قافێیەکن داخستن..تەنها بە دەستی
خۆرێک هاڕە دەکەن،
ورتە ورتی ئازادیی!
(5)
لە کفرێکی خەیاڵمدا تۆ
عەندەلیبم بووی لە حەرفێکی باراندا،
کە چەتری حەقیقەت پێکەنی،
نەتێگەیشتن چاویکردەوە ،نەچاوەڕوانی!
ناوی نووسەر: #ڕۆژ هەڵەبجەیی# [1]