قسە هەتا نەیجوی، قووتی نەدەی.
جوین و قوتدان دوو کردارن تایبەتن بە پڕۆسەی خۆراک خواردن، بەڵام لێرەدا مەبەست لە قسەکرنە لە کۆڕ و کۆبوونەوەی کۆمەڵایەتیدا، مەبەست لەو کەسەیە کە مەبەستییەتی قسە بکات، دەکرێت پێش وتنەکان، قسەکان باش لێکبدرێتەوە و پاشان دەرببڕێت، بۆ ئەوەی خاوەنی ڕووزەرد نەبێت.[1]