قسە لە قافا خۆشە.
قاف: هەل یان دەرفەت (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە)، هەموو جێگەیەک لە هەموو کاتێکدا بۆ قسەکردن لەوانەیە گونجاو نەبێت، یان قسە لە کات و شوێنێکدا وەک پێوسیت جێگە نەگرێت، مەبەست لەوەیە کە قسە لەکاتی پێویستدا بەهادارە، کە کەڵک بگرێت و کەسی قسەزان ڕووسوور بکات. [1]