قسە مەکە بۆ دۆستی وێت، نەوا ئەویش دۆستێکی بێت.
وێت: خۆت. پەیوەندی کۆمەڵایەتی و دۆستایەتی لە کوردەواردا مێژوویەکی دێرینی هەیە، واتە: بە دەگمەن خەڵکی هەبێت دۆست و ئاشنای نەبێت، مەبەستەکە لەسەر نهێنی پارێزییە. واتە: قسەی زۆر تایبەتیی و نهێنی بۆ دۆستت مەکە، نەوەک ئەویش دۆستێکی هەبێت و بۆی بگێڕێتەوە، بەهۆیەوە نهێنی ئاشکرابێت. [1]