قسە هەتا نەکوڵێ، دەرنایە.
لە کۆبوونەوە کۆمەڵایەتییەکاندا قسە یان مرۆڤ ڕووسوور دەکات یان ڕووزەرد، واتە: دەبێت مرۆڤ بزانێت چی دەڵێت، مەبەست لە کەسێکە گەر بیەوێت قسەیەک بکات، دەبێت سەرەتا بەباشی بیری لێبکاتەوە، پاشان بیدرکێنێت، بۆ ئەوەی دەربڕینەکەی ڕووزەردی نەکات. [1]