قسەی تەڕ، کوێستانی تەڕ.
قسەی تەڕ: مەبەست لە قسەی بێبنەمایە، تەنیا دڵخۆشکەرە مرۆڤ دەخاتە دۆخی چاوەڕوانی، لەگەڵ ئەوەدا نایەتەدی، کوێستانی تەڕ: بە جێگەیەک دەوترێت کە بەکەڵکی مانەوە نەیەت، واتە: لەسەرەتای پایزدا خێڵە کۆچەرییەکان یان مەڕدارەکان کوێستانەکان جێدێڵن، کەسێک دەیڵێت کە بە قسەی هاشوهوش دڵخۆش کرابێت.[1]