قسەی تۆ وەک قوڕی زستان وایە.
وەرزی زستان لە وڵاتی کوردەواردا بەردەوام بارانە و زەوی دەکات بە قوڕ، هەر جووڵەیەکی مرۆڤ دەشێت بەشێک لە جەستەی قوڕاوی ببێت، بە کەسێک دەوترێت کە قسەی ناشرین بکات، بەشێوەیەک قسەکان لە دڵیدا گران بێت، کاتێکی زۆری بوێت بۆ بیرچوونەوە. [1]