قسەی گوێئاگردانە.
گوێئاگردان: لە کوردەواردا شەوانی زستان خێزانەکان بە کۆمەڵ بەدەوری گوێئاگرداندا کۆدەبنەوە و بەردەوام لەلایەن کەسانی بەتەمەنەوە خەریکی گێڕانەوەی ئەفسانە و چیرۆک و بەسەرهاتن، بەڵام هەندێک قسە هەیە زۆر بێبنەمایە پێی دەوترێت قسەی گوێئاگردان. بە قسەیەک دەوترێت کە هاشوهوش بێت و هیچ نرخی نەبێت. [1]