قسەی کوورت درێژ مەکە
ڕێگەی نزیک درێژ مەکە
گفتوگۆ و قسەکردن و گۆڕینەوەی بیروڕا لەنێوان کەسەکاندا هۆکارە بۆ لەیەکتێگەیشتن، بۆیە کاتێک دوو کەس لەسەر بابەتێک قسەدەکەن، دەکرێیت بەکوورتی قسەکان دەرببڕن. بۆ ئەوی زۆر درێژی نەکەنەوە، واتە: هەموو شتێک لە کوورتی ببڕەوە و لە قسەدا درێژدادڕیی مەکە.[1]