قسەی نەخشی بەردە.
هەموو هەڵکۆڵراوێکی سەردیوارە کە مێژوویەکی درێژ دەمێنێتەوە پێیدەوترێت: نەخش، پێشینان لە ئەنجامی دنیابینی و بە ڕێگەی تاقیکردنەوە و هەڵسەنگاندنی خۆیان، بەکەڵک وەرگرتن لە ڕووداوەکانی ڕۆژگار پەندیان وتووە، بۆیە ئەوەی ئەوان وتوویانە ڕاستە هەمووی ئامۆژگارییە بۆ نەوەی داهاتوو. بە کەسێک دەوترێت کە قسەی کرد، بیباتەسەر. [1]