قسەیەک ئەکەم بە مانا
ئەگەر ژیریت بزانا
هەندێک کەس بە توێکڵ قسە دەکات، واتە: پێی دەوترێت: قسەکانی توێکڵدارە، تەنیا کەسە زیرەک و دنیادیدەکان بەجوانی لێی تێدەگەن، ئەوەی کە زانا و وریا و تێگەشتووە، بە ئاماژەیەک یان نیشانەیەک تێدەگات کە چی دەوترێت بەڵام نەزانەکان بە زۆریش تێناگەن کە چی دەوترێت.[1]