قسەیەک بکە جێبگرێت، ڕبە بپێوە سەربەگرێت.
ڕبە: بڕێکی پێوانەیی کوردییە، بۆ پێوانەی دانەوێڵە بەکاردێت، نزیکەی دوو کلیۆیە، واتە: چۆن دانەوێڵە بە ڕبە دەپێورێت، بەو شێوەیەش قسە بەبەهاداریی دەپێورێت، مەبەست لەوەیە کە قسەکەر پێویستە لە جێگەیەک قسە بکات کە بەهای هەبێت و گوێگرانی کەڵکی لێببینن.[1]