قسەیەک دەمم کەوتەرە. سەرم لوا جەوتەرە.
دەمم کەوتەرە: لە دەمم دەرچوو، لوا جەوتەرە: چوو بە جەوتدا. جەوت: مەبەست لە کڵاوی بەڕووە، بۆ تاڵدان و خۆشکردنی مەشکە بەکاردێت (فەرهەنگی شێخانی)، هەندێک جار مرۆڤ بە دەمی خۆی و بەنەزانی خۆی دەگلێنێتە کاردێکی خراپەوە و لێی دەرناچێت، واتە: لەپێناوی قسەیەکدا سەرم تیاچوو. [1]