قورئانی دا بە تەموورە.
قورئان: پەرتووکی ئاسمانی موسوڵمانانە. تەموورە: بۆ شتی ناڕەوا بەکاردێت. لە نەریتی کۆمەڵایەتیدا، هەموو شتە ڕەوا و ناڕەواکان دیاری کراوە، واتە: هەموو مرۆڤێکی هۆشیار دەزانێت چی باشە و چی خراپە. مەبەست لەوەیە کە کەسێک بەئاگاییەوە شتی ڕەوا بدات بە شتی ناڕەوا.[1]