قوڕواق وە قیڕە گەورە نابێ.
قوڕواق: قوڕباق یان بۆق. سرووشتی بۆق وایە کە بەردەوام لە دەم زەلکاو و گۆماوەکاندا دەقیڕێنێت، واتە: هەموو مرۆڤێک بەپێی هەڵسوکەوتەکانی ژیان خەڵک پێگەی کۆمەڵایەتی پێدەبەخشێت، مەبەست لەوەیە کە کەس بە درۆ و دەلەسە و خۆ هەڵکێشان گەورە نابێت.[1]