قوز لە قەحبان، مشتە لە دۆمان ناکڕدرێ.
مشتە: ئاسنێکی سەرپانی قون باریکی قوورسە، کڵاشکەر پەڕۆی بنی کڵاشی پێ دەکوتێتەوە (فەرهەنگی خاڵ)، واتە: هەموو وەستایەک بەردەوام پێویستی بەو شتانەیە کە کاری پێدەکات، ناتوانێت بیدات بەکەس چونکە لە کارەکەیدا مەحتەل دەبێت. مەبەست لەوەیە کە کاڵایەک یا شتێک کە کەسێک داواناکرێت کە خۆی بەردەوام پێویستی پێی بێت. [1]