قورئانخۆر تڕی، نانی خۆی بڕی.
قورئانخۆر: مەبەست لە کەسێکە کە لەسەر بابەتێک بە درۆ بۆ بەرژەوەندی خۆی یان کەسێکی تر سوێند بخوات. واتە: لەسەر ماڵی دزراو هەر سوێندێک بخورێت خراپە، چونکە کاتێک ڕاستییەکان ئاشکرادەبن، سوێنخۆر دەمی دەبێت بە تەڵەت تەقیو و ڕووزەردی هەموو لایەک دەبێت.[1]