گا زمانی نییە، بەندە ئیمانی نییە.
ئیمان: بڕوا و باوەڕ (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) لە کاتی جووتدا، هەندێک جوتیار لەسەر خاوی کارکردنی گاکان، لە گاکانیان دەدەن، هەر چەندە ئەوان بێزمانن و توانای بەرگریکردنیان نییە، بۆ کەسێکی زاڵم بەکاردێت کە لە هەژارێکی بێدەرەتان بدات و ئازاری پێبگەیەنێت.[1]