گا زەردی مامە حەمە، لە جووتی خەڵکیدا دەڕوا، لە هیی خۆیاندا دەخەوێ.
گای زەرد لە کوردەواردا جۆرێکی زۆر باش نییە بۆ کاری جووتکردن، مامە حەمە: کەسایەتییەکی نەناسراوە، مەبەستی لە کەسێکە کە بە باشی ئیش و کار بۆ خەڵکی ئەنجامدەدات، کەچی هەمان کار بۆخۆیان ناکات و لەشی گرانە. واتە: کاری خۆی بەرێکوپێکی پێناکرێت.[1]