خەرمانی گوڵ
باڵانەمامی خونچەدەمی چاوکەژاڵی من
ئاگای لە دەردی دڵمە دەزانێ بە حاڵی من
ئەو ڕوژە هات و پرسی لە حاڵم بەدڵ گوتم:
بریا نەخۆشی بایە هەموو مانگ و ساڵی من
خەرمانی گوڵ بە ناز و بزە و غەمزە هاتە ژوور
خۆش بی نەخۆشی بوویە شێفای حاڵ و بالێ من
ناچێتە دەر نەخۆشی لە گیانم کە تێ بگا
ڕۆژێ چەلێکی دێی و دەپرسی هەواڵی من
بیماری عیشقی تۆم و نەخۆشی بەهانەیە
دەرمان ویسالی تۆیە بە فیکری محاڵی من
بۆ حاڵی خەستە، حەستەمە ژین بێ مژینی لێو
نۆشداروو پاشی مردنە ئاواتی کاڵی من
چاوم لە ڕێتە، چۆمەکە فرمێسکە، دڵ بووار
سەر بەردەبازە فەرموو ئەگەر دێیە ماڵی من
بۆ سورمە چاکە تۆزی بەری پێت و چاوەڕێتم
ڕەحمێ بکا بە حاڵی دڵم بای شەماڵی من
مەستم بە بێ شەڕاب و تەماشای جەماڵی تۆ
وەختاو وەخت دەبێتە شەڕابی حەڵاڵی من
گیان و دڵم بە جووتە شەو و رۆژ بەلاتەوەن
دەرناکەوی دەمێکی لە فیکر و خەیاڵی من
پەنجەی بەخوێنی ئاڵی دڵم ڕەنگی گرتووە
کاتێ ڕفاندی ئەوشەوە دڵ پەنجە ئالێ من
هەم سوێرە ئاوی چاوم و هەم لێڵە ئاوی چەم
تەنیا خوناوکی ڕووی گوڵە ئاوی زوڵاڵی من
دامێ گوڵێکی سوور و وەری گرت و پێ کەنی
زانیم کە پێکەنیوە بە عەقڵ و کەماڵی من
یانی کە گوڵ چ حاجەتی گوڵ پێوە بردنە
خۆم گوڵم و زولف و پەرچەمە سوێسنە و هەڵاڵی من
وەختێ کە زولفی ئاڵی لەسەر کوڵمە لادەدا
وەک مانگی چاردە شوعلە دەدا ڕووبەخاڵی من
تاڵیم ئەوەندە دیوە لە وەعدەی بەتاڵی تۆ
ترسم هەیە ببەیتە قیام{pn|ەت وەباڵی من
گەردوون گەڕانی نەبووە حەقیقی} بە مەیلی کەس
کێ بێ نەڵێ بەداخەوە کافر بە حاڵی من
سەرچاوە: #دیوانی حەقیقی#
هۆزانەوان: عەباسی #حەقیقی# [1] [2]