گا هیلاک بوو، کێرد هەرزان بوو.
کێرد: تیغێکی دەمپانی مشتودارە بۆ سەڕبڕنی ئاژەڵ بەکاردێت (فەرهەنگی خاڵ)، گا ئاژەڵێکی بەهێزە لە کوردەواردا بۆ جووتکردن بەکارهاتووە، مەبەست لەوەیە گا کە پیر دەبێت و توانای کارکردنی نامێنێت، کاتی سربڕینی دێت، واتە: لە ژیاندا هەر گرێیەک توانای کردنەوەی نەبوو بیبڕە و کۆتایی پێبهێنە. [1]